بەرێوەبەرێتی کوالێتی کارگێری
بەڕێوەبەرێتی
کوالێتی کارگێری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستانی (KTI) یەکێکە لە
بەرێوەبەرێتیە گرنگەکان وکار لەسەر کوالێتی کارگێری و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی
دڵنیایی جۆری و بەرەوپێشچوونی بەردەوام لە بواری ئەکادیمی، کارگێڕی و
خزمەتگوزاری فێرخوازاندا. ئەم بەڕێوەبەرێتیە بەرپرسیارە لە گەشەپێدان و
جێبەجێکردنی ستراتیژەکان بە مەبەستی دڵنیا بوون لە کارکردن لەسەر ستانداردەکان و
باشترکردنیان بۆ کوا؛ێتی خوێندن و خزمەتگوزارییەکان و ئەدای گشتی
دامەزراوەکە. هاوکات کاردەکات بۆ بوون بە پێشەنگ لە سێکتەری خوێندنی باڵا لە
هەرێمی کوردستان و عێراق و تەنانەت دەرەوە عێراق.
دیدگا:
دڵنیابوون
لەوەی کە پەیمانگە وەک ناوەندێکی کارا و جیاواز دەبێت بە تایبەت لە کوالێتی خوێندن
و بەرێوەبردندا ، کە پەیوەست بێت بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان لە رووی کارایی
ئەکادیمی و کارگێڕی، وە کاراکتەریكی گرنگی کۆمەڵگە بێت بۆ پێگەیاندنی کادیرێکی بە
توانا بۆ ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە.
ئەرک:
١. هێشتنەوە و پەرەپێدان و باشترکردنی بەردەوامی کوالێتی خوێندن.
٢. ڕاهێنانی ستاف و مامۆستایان و وە پێشکەشکردنی هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستن بۆ بەرەو پێشچوونی توانی زانستی.
٣. هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ بەشە زانستیەکان و یەکە کارگێڕییەکان و سەرجەم بەش و
پێکهاتەکانی پەیمانگە لە جێبەجێکردن و بەدیهێنانی ئامانجە گشتیەکان، بەپێی
پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئامانجەکان
١. دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی دڵنیایی جۆری:
• گەشەپێدان و جێبەجێکردنی چوارچێوەیەکی گشتگیری دڵنیایی جۆری بۆ پڕۆسە ئەکادیمی، کارگێڕی و هەموو کاروبارە پەیوەندیدارەکان بە خوێندکارانەوە.
• چاودێریکردن و خۆ گونجاندن بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان بۆ متمانەپێدان.
٢. بەرەوپێشچوونی بەردەوام:
• پەرەپێدانی کەلتوری بە خۆداچوونەوە و بەرەوپێشچوونی بەردەوام لە ناو پەیمانگادا، هەروەها هاندانی ستاف و فێرخوازان تا بەشێک بن لەو پرۆسەیە بۆ باشترکردنی کوالێتی خوێندن بە شێوەیەکی بەردەوام.
• هەڵسەنگاندن بە شێوەیەکی دەوری و بەردەوام بە پرۆگرامەکانی خوێندن و خزمەتگوزارییەکانی فێرخوازان و کاروبارە کارگێڕییەکان بە مەبەستی باشترکردن و بەرەوپێشچوونی بەردەوام.
٣. گەشەپێدانی توانای مرۆیی:
• دڵنیابوون لە دەرفەتەکانی گەشەپێدانی توانایی مرۆیی مامۆستایان و ستاف هەروەها باشترکردنی میتۆدەکانی وانەوتنەوە و لێهاتووییە کەسییەکان.
• پشتگیریکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی وانەوتنەوە دەگونجێن و هانی داهێنان لە توێژینەوەدا دەدەن.
٤. ڕەزامەندی فێرخوازان و فیدباکی فێرخوازان:
• دامەزراندن و بەکارهێنانی رێگە و شێوازی جیاواز و کاریگەر سەبارەت بە فیدباکی فێرخوازان و دڵنیابوون لەوەی کە نیگەرانییەکان دەگاتە شوێنی خۆی بە مەبەستی چارەسەر کردن.
٥. متمانەپێدان و دانپێدانان:
• هەماهەنگیکردنی و هاوکاریکردنی پەیمانگە لە پێناو بەدەستهێنانی متمانە نێودەوڵەتی بۆ پەیمانگە و سەرجەم پرۆگرامەکانی.
• هاوکاریکردن و کارکردن لەگەڵ ناوەندەکانی متمانەپێدان لە پێناو گونجاندنی سیاسەت و ژینگەی پەیمانگە لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان.
٦. هاوبەشیکردنی دەرەکی:
• دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و پەیمانگە تەکنیکی و پێشییەکان و ناوەندە پیشەسازییەکان و بازاری کار، بە مەبەستی باشترکردنی پڕۆگرامی خوێندن و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ فێرخوازان و مامۆستایان.
• بەدواداچوون و وەرگرتنی فیدباکی لە لایەن ناوەندە پەیوەندارەکان سەبارەت بەو بابەتانەی لەدەرەوەی پەیمانگە دەخوێندرێن لە پێناو سەلماندنی راستی و دروستی شێوازی کوالێتی و بەڕێوەبردن لە پەیمانگە.
مەبەست:
• دڵنیابوون لە بەردەوام بوونی پەیمانگە لە باشترکردنی کوالێتی پرۆگرامە ئەکادیمیەکانی،
خزمەتگوزارییەکان و کاروبارە کارگێڕییەکان.
• بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئامانجە درێژخایەنەکانی پەیمانگە لە ڕێگەی چەسپاندنی دڵنیایی جۆری لە سەجەم کاروبارەکانی پەیمانگەکەدا.
• نیشاندانی وێنەی پەیمانگە وەک دامەزراوەیەک کە پابەندە بە لێهاتوویی، نوێگەری و گەشەی بەردەوامەوە.
• ئامادەکردنی فێرخواز بۆ بازاری کاری مۆدێرن، لە ڕێگەی پەروەردەیەکی کوالێتی بەرزی پەیوەندیدار بە بازاری کار، بۆ ئەوەی بتوانێت با ئاسانی ئالنگاریەکان تێپەرێنێت. .