Image

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، یەکەمین پەیمانگەیە لەسەر ئاستی عێراق دەچێتە ڕیزبەندیی تایمزی جیهانییەوە

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، یەکەمین پەیمانگەیە لەسەر ئاستی عێراق دەچێتە ڕیزبەندیی تایمزی جیهانییەوە

KTI

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، یەکەمین پەیمانگەیە لەسەر ئاستی عێراق دەچێتە ڕیزبەندیی تایمزی جیهانییەوە

لە درێژەی دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمییەکانیدا، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێشهاتێکی مێژوویی تۆمار دەکات و بۆ یەکەمجار دەچێتە ناو ڕیزبەندیی بەناوبانگی زانکۆکانی جیهان (Times Higher Education World University Rankings) بۆ ساڵی ٢٠٢٦. ئەم دەستکەوتە پەیمانگەکەمان دەکاتە یەکەمین و تاکە پەیمانگەی تەکنیکی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بگاتە ئەم پێگە نێودەوڵەتییە.

پەیمانگەکەمان بە بەدەستهێنانی پلەی "Reporter" لەم ڕیزبەندییەدا، بە فەرمی وەک بەشداربوویەکی کارا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنە جیهانییەکاندا ناسێنراوە.ئەم پلەیە دەرخەری ئەوەیە کە دامەزراوەکەمان داتاکانی خۆی پێشکەش کردووە و کار لەسەر پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە ئەمەش هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو بەدەستهێنانی ڕیزبەندی تەواو لە ساڵانی داهاتوودا.

بۆ زانیاری زیاتر کرتە لەم لینکە بکە...