Image

هەنگاوێکی دیکەی زانستی لەسەر ئاستی جیهان؛ پێگەی نوێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە ڕیزبەندیی جیهانیی OpenAlex

گرووپی توێژینەوەی Cybermetrics Lab (سەر بە ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە زانستییەکانی ئیسپانیا CSIC) نوێترین وەشانی ڕیزبەندیی شەفافی زانکۆ و پەیمانگەکان (Transparent Ranking of Universities - July 2026)ی بڵاوکردەوە، کە پێگە و کاریگەریی توێژینەوەکانی دامەزراوە ئەکادیمییەکان لەسەر ئاستی جیهان نیشان دەدات.
پێگەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI):لە نێو ٣٣ زانکۆ و پەیمانگەی هەرێمی کوردستاندا (کە ١٥یان حکومی و ١٨یان تایبەتن)، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان توانیویەتی پێگەیەکی زانستیی باش بەدەستبهێنێت:
• پلەی ٢٣ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
• پلەی ٦٩ لەسەر ئاستی عێراق.
• پلەی ٧٠٦٨ لەسەر ئاستی جیهان.
• تۆمارکردنی ٩ توێژینەوە لە باشترین ١٪ و ٤١ توێژینەوە لە باشترین ١٠٪ی جیهان لە داتابەیسی OpenAlex بۆ ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٥.
بەردەوامی لە بەشداریی ڕیزبەندییەکەدا:
شایانی باسە، لە ساڵانی ڕابردوودا پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک تاکە پەیمانگە لەم ڕیزبەندییەدا بوونی هەبووە. بۆ ئەمساڵیش، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین (RTVI) کە هەردووکیان سەر بە کۆمپانیای مایان بەشدارن.
ئەم ئەنجامە بۆ دامەزراوەیەکی تەکنیکیی تایبەت کە تەمەنێکی کورتی هەیە بەراورد بە زانکۆ دێرینەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گەشەی هێواش و بەردەوامی توانای توێژینەوە، کاریگەریی زانستیی بەرهەمە ئەکادیمییەکان، و هەوڵەکانی پەیمانگە بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی توێژەران.
میتۆدۆلۆژیای نوێی ڕیزبەندییەکە:لەم وەشانە نوێیەدا، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی هەڵسەنگاندندا کراوە؛ بەشێوەیەک کە چیتر پشت بە داتاکانی پرۆفایلی Google Scholar نابەسترێت، بەڵکو داتاکان لە هەفتەی یەکەمی تەممووزی ٢٠٢٦ لە پلاتفۆرمی زانستیی کراوەی OpenAlexەوە و لە ڕێگەی ناسنامەی ڕێکخراوەیی فەرمی (ROR) کۆکراونەتەوە. ئەم هەڵسەنگاندنە نزیکەی ١٧,٤٠٠ دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیهاندا دەگرێتەوە.
پێوەرەکانی ڕیزبەندکردن بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٥ بریتین لە:
• پێوەرە سەرەکییەکە: ژمارەی ئەو توێژینەوانەی دامەزراوەکە کە لە ڕیزی باشترین ١٪ی زۆرترین ئاماژەپێکراوی جیهاندا جێگیر بوون (Top 1% Most Cited Papers).
• پێوەرە لاوەکییەکە: لە حاڵەتی یەکسانبوونی ئەنجامەکاندا، ژمارەی توێژینەوەکانی نێو باشترین ١٠٪ی زۆرترین ئاماژەپێکراو (Top 10% Most Cited Papers) وەک پێوەری جیاکەرەوە بەکاردێت.
• (تێبینی: ئەم داتایانە بە تەواوی سەربەخۆن و بۆ ڕیزبەندیی سەرەکیی ماڵپەڕی وێبۆمێتریکس webometrics.info بەکارنایەن).
پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان، توێژەران و ستافی ئەکادیمیی پەیمانگە دەکەین بۆ ئەم هەوڵە بەردەوامە.
بۆ بینینی ڕیزبەندییە تەواوەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن:https://lnkd.in/dZkD3eai
(https://www.google.com/url?sa=E...
)
لینکی فەرمی دۆکۆمێنتی ڕیزبەندییەکە..